| په‌ێامی کومه‌ڵه‌ێ شورشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران |
|
|
|
| Written by Administrator | |
| Friday, 16 May 2008 | |
|
په‌ێامی کومه‌ڵه‌ێ شورشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران، بۆ کونگره‌ێ دوهه‌می جنبش دمکراتیک یارسان،له ستوکهوڵم. جێگاێ باسه که ئه‌م نوسراوه‌ێه وه‌رگێڕانی قسه‌کانی زور به‌ڕێز کاک زاگروس خوسره‌ویه له کنگره‌ێ 2 ج‌د‌ی. وێراێ سلاو، له لایه‌ن کومه‌ڵه‌ێ شوڕشگێڕی زحه‌مه‌تکیشانی کوردستانی ئێرانه‌وه، پڕبه‌دڵ پیروزبایی کونگره‌ێ دوی بزوتنه‌وه‌ی دمکراتیکی یارسان ده‌که‌ین. ئێمه له کونگره‌ێ یه‌که‌متانه‌وه خوه‌مان به هاوبه‌ش و هاوخه‌باتی بزوتنه‌وه‌که‌تان ده‌زانین، له سه‌رده‌مێکدا که به‌داخه‌وه هه‌مو گه‌لانی روژهه‌ڵاتی ناوین خه‌ریکن جندڵا، حیزبوڵا و رێکخروی ده‌مار گرژ و فناتیک داده‌مه‌زرێنن، خوه‌شبه‌ختانه یارسانه‌کان هه‌وڵی دامه‌زراندنی ئاوه‌ها بزوتنه‌وه‌ێه‌کی پێشکه‌وتو ئه‌ده‌ن که فه‌خر به به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵات پێش هه‌فتسه‌د تا هه‌شتسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌کا. له‌م سه‌رده‌مه‌دا که دواکه‌وتوی بالی خوه‌ێ کیشاوه‌ته سه‌ر ناوچه‌که‌دا پێ داگرتنی ئێوه له سه‌ر جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ئه‌ویچ له یه‌که‌م کونگره‌ی خوه‌تاندا بو ئێمه یه‌کجار برجه‌سته و گرنگه، هه‌ر بۆیه ئێمه له سه‌ر ئه‌م خاله‌ێ ئێوه له زوربه‌ێ کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانی خوه‌ماندا باسمان کردوه به جێگاێ شانازی هه‌مو شوڕشگێڕێکی کوردێ ده‌زانین و فه‌خرێ پێوه ده‌که‌ین. به‌ڕێزان دیسان له‌م سه‌رده‌مه‌دا که زوڵم ، چه‌وسانه‌وه وهه‌ژاری بوه‌ته ژیانی روژانه‌ێ کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشانی وڵاته‌که‌مان، جنبش دمکراتیک یارسان سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا و شوعاری وا دێنێته پێشه‌وه که له به‌ر چاوی به‌شدارانی کونگره‌دا ئه‌دره‌وشێته‌وه،"یاران مه‌ر ئه‌وسا ته‌یمور دڵشاد بۆ/ ئازادی مه‌خلوق دادڕه‌سیێ داد بۆ" له فه‌رمایشه‌کان شاته‌یمور بانیارانی. ئێمه شاهدی ئه‌وه‌ین که ئێوه کوردستانتان نوێ کردووتوه یان له راستیدا به‌رگێکی ئنسانیتانترتان کردووته به‌ر وڵاته‌که‌مان بویه شانازیتان پێوه ده‌که‌ین. کومه‌ڵه‌ێ شورشگێڕی زحه‌مه‌تکیشانی کوردستانی ئێران. 10.5.2008 له لایه‌ن علی مهرابی وه دابه‌زیوه بو به‌ڵاو بونه‌وه.
|
| < Prev | Next > |
|---|









