| به ناوی کۆمیته‌ی هاو‌کاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی |
|
|
|
| Written by Administrator | |
| Tuesday, 13 May 2008 | |
|
دۆستانی به‌رێز ! به ناوی کۆمیته‌ی هاو‌کاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی که نوێنه‌رایه‌تی 22 حیزب و رێکخراوی سیاسی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌کات، به هۆی ئه‌م بروسکه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی به‌ستنی کۆنگره‌که‌تان ده‌که‌ین و سه‌رکه‌وتنتان له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه کولتوری و فه‌رهه‌نگی و ئائینیه‌کاندا، به ئاوات ده‌خوازین. هه‌واڵانی هێژا! ساڵیانێکی زۆره به‌شێک له هاووڵاتیه خۆشه‌ویسته‌کانمان که په‌یره‌وی ئایینی یارسانن، به هۆی رژیمه دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌ره‌سته‌کانی ناوچه به تایبه‌تی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌ته‌نیا حه‌قی کوردبوون به‌ڵکو ته‌نانه‌ت حه‌قی به‌رێوه بردنی رێوره‌سمه ئایینه‌کانیشیان لێ زه‌وت کراوه و هیچ ده‌رفه‌تێک به بوژاندنه‌وه و زیندوراگرتنی ئه‌م ئایین و کولتوره پیرۆزه نه‌دراوه‌و نادرێ. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی هاو‌کاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی پشتیوانی خۆمان له‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی ئێوه ده‌رده‌برین و هیوادارین کۆنگره‌که‌تان ده‌رفه‌تێکی باش بره‌خسێنێت بۆ سازماندان و زیندوکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاواته کولتوری و فه‌رهه‌نگی و ئایینیه‌کانتان.
سه‌رکه‌وتوو بێ کۆنگره‌که‌تان
کۆمیته‌ی هاو‌کاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد‌و کوردستانی له سوێد 2008/05/09
|
| < Prev | Next > |
|---|









