| پیرۆزبایی |
|
|
|
| Written by Administrator | |
| Tuesday, 13 May 2008 | |
|
له لایه‌ن ماموستا سامان خانه‌قینی به بۆنه‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ی دووهه‌می بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له ناخی دڵمه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاویارانی تێکۆشه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌تان ئه‌که‌م و ده‌ستی هه‌مو هاوێانی هه‌لبژێردراوی کومیته‌ی ناوندی ئه‌گۆشم و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم. بێ گومان به‌ستنی ئه‌م کۆنگره‌یه له ڕۆژانی سه‌ختی دوور له وڵات و په‌رش و به‌ڵاوی ئه‌ندامانیه‌وه که دابه‌شن به سه‌ر زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا خوی له خوی‌دا مانایه‌کی زۆر قوڵ و به نرخ ئه‌گه‌ینی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که یارسان نه ته‌نها خاوه‌نی ئایینیکی ڕه‌سه‌نی کوردیه، که سه‌ده‌ها ساڵه پابه‌ندیه‌تی، به‌ڵکو بزوتنه‌وه‌که‌شی رۆڵێکی یه‌کجار گرنگ و کاریگه‌ر ئه‌بینن له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستان. دوباره و سه‌دباره پیرۆزبایی له خوه‌م و گه‌له‌که‌م ئه‌که‌م به بۆنه‌ی به‌ستنی ئه‌م کونگره‌یه به سه‌رکه‌وتویی و هیواشم ئه‌وه‌یه که بتوانن له ئایه‌نده‌یه‌کی زۆر نزیک شاد به خاک و نیشتمانه ئازیزه‌که‌ی خوه‌تاندا ببنه‌وه و رۆلێکی گه‌وره‌تر ببینن له دروسکردنی ووڵاتیکی ئازاد که تیادا مافی مرۆو و مافی چاره‌ی خۆنوسین پاریزرا بێت که بیگۆمان دیموکراتی سه‌رچاوه‌ی هه‌مویه‌تی. سه‌رکه‌وتو بن و هه‌میشه بۆ پێشه‌وه! سامان خانه‌قینی. 12/05/2008 |
|
| Last Updated ( Tuesday, 13 May 2008 ) |
| < Prev | Next > |
|---|









