| نزیكه‌ی15حزب‌و رێكخراو‌و13كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌كۆنفڕانسه‌كه‌ی |
|
|
|
| Written by Administrator | |
| Friday, 30 October 2009 | |
نزیكه‌ی15حزب‌و رێكخراو‌و13كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌كۆنفڕانسه‌كه‌ی سويد ده‌كه‌ن: تا ئێستا نزیكه‌ی 15 حزب‌و رێكخراوی سیاسی‌و 13 كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌گی خۆیان به‌شێوه‌ی ره‌سمی بۆ به‌شداری كرد له کنفرانسی یه‌کخستنی گوتاری كورد" له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، راگه‌یاندووه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له لاپه‌ڕی تایبه‌ت به كۆنفڕانسه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك)دا بڵاو بۆته‌وه، تا ئێستا نزكه‌ی 15 حزب‌و رێكخراو و 13 كه‌سایه‌تی سیاسی و روشنبیری و ئاكادیمی، به شێوه‌ی ره‌سمی به‌شداری خۆیان بۆ ئه‌و كۆنفڕاسه راگه‌یاندووه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یس بووك)دا بڵاوبۆته‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 15 حزب‌و رێكخراو و 13 كه‌سایه‌تی سیاسی و روشنبیری و ئاكادیمی، به شێوه‌ی ره‌سمی به‌شداری خۆیان بۆ ئه‌و كۆنفڕاسه راگه‌یاندووه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی (فه‌یس بووك)ی یه‌كێك له رێكخه‌رانی كۆنفڕاسه‌كه به شێوه‌ی ره‌سمی داوا له 14 حزب و رێكخراوی سیاسی كراوه به‌شداری له كۆنفڕاسه‌كه‌دا بكه‌ن و له‌كۆی ئه‌وانه 13 حزب و رێكخراوی سیاسی به‌شداری خۆیان به‌شێوه‌ی ره‌سمی راگه‌یاندووه كه بریتین له: 1- کۆمه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستان 2- کۆمه ڵه ی شۆرشگێری زه حمه تکێشانی کوردستان(ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه) 3- ره وتی سۆسیالیستی کۆمه ڵه ، فراکسیون 4- حیزبی دیموکراتی کوردستان 5- پارتی ژیانی ئازاد پژاک 6- پارتی سه ربه خۆی کوردستان 7- پارتی ئازادی کوردستان 8- پارتی سه ربه ستی کوردستان 9- پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان، رۆژهه ڵات 10- سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران 11- یه کیه تی دیمووکراتیکی کوردستان 12- یه کیه تی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیران 13- رێکخراوی خه باتی شۆرشگێری کوردستان 14- رێکخراوی مافی ژنی کورد مافی مرۆڤ 15- بزووتنه وه ی دیموکراتیکی یارسان هه‌ر به پێی ئه‌و سه‌ر‌چاوه‌یه، ناوی كه‌سایه‌تیه سه‌به‌رخۆ سیاسی و رۆشنبیری‌و ئه‌كادیمی‌و رۆژنامه‌نووسه‌كان بریتین له: 1- مامۆستا شێخ عیزه ا‌لدین حوسینی 2- پرۆفه‌سۆر ئه‌میر حه‌سه‌ن پۆر 3- پرۆفه‌سۆر عه‌باس وه‌لی 4- دوکتۆر داریوش نه‌ویدی 5- دوکتۆر خالید خه‌یاتی 6- دوکتۆر محه‌مه‌د عه‌لی تۆفیقی 7- گۆڵاڵه شه‌رفكه‌ندی 8- ناسر حیسامی 9- شه هلا ده‌باغی 10- سامان ره‌سووڵپوور 11- ئاسۆ ساڵح 12- قه‌ره‌نی قادری 13- نگین شێخو‌لئیسلامی جێگای ئاماژه‌یه جگه له حزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) كه تا ئێستا هیچ جوابێكی له كۆنفڕانسه‌كه نه گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان(كشزكا)و سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران(كۆمه‌ڵه)، به‌ڕه‌سمی رایانگه‌یاندووه كه به‌شداری له كۆنفڕاسه‌كه‌دا ناكه‌ن. كۆنفڕاسی"یه‌كخستنی گوتاری سیاسی كورد" كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری‌و ئه‌كادیمی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێكخراوه، له رۆژانی 14 و 15 مانگی داهاتوو له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه ده‌چێت. |
| < Prev | Next > |
|---|










نزیكه‌ی15حزب‌و رێكخراو‌و13كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌كۆنفڕانسه‌كه‌ی سويد ده‌كه‌ن: تا ئێستا نزیكه‌ی 15 حزب‌و رێكخراوی سیاسی‌و 13 كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌گی خۆیان به‌شێوه‌ی ره‌سمی بۆ به‌شداری كرد له کنفرانسی یه‌کخستنی گوتاری كورد" له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، راگه‌یاندووه.